دوشنبه 1386/04/04
فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌كات
رێنێسانس نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌بانگه‌وازێكیدا فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی ئێران و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستانی ئێران ده‌كات.
له‌و بانگه‌وازه‌دا كه له‌تۆی سیدییه‌كدا به‌ناوی "شۆرِشی تاك، شۆرِشی پاك" بڵاو بۆته‌وه و رێگه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی گیراوه، فه‌رهاد سه‌نگاوی داوا له‌هه‌ر دوو حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه و حزبه‌كانی تر ده‌كات كه هه‌رچی زوه یه‌ك بگرن و له‌وه زیاتر هه‌ل به‌فیرِۆ نه‌ده‌ن و به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێنن. سه‌نگاوی وێرِای ئاماژه‌دان به‌خه‌باتی دیموكرات و كۆمه‌ڵه، پێی وایه ده‌بوو ئه‌و حزبانه ساڵی په‌نجا و حه‌فت و په‌نجا و هه‌شتی ئێرانی، به‌ره‌ی كوردستانیان دروست بكردایه و ره‌خنه‌یشیان لێده‌گرێت كه هه‌روا چاوه‌رِێ وه‌ستاون و حه‌په‌ساون.
فه‌رهاد سه‌نگاوی كه بێژه‌رێكی ناسراوه له‌به‌شێكی تری ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ده‌ڵێت "ئه‌سپی هه‌ل له‌به‌رده‌مدا كورژن ئه‌كا و كه‌چی حزبی دیموكرات، حزبی پێشه‌وا و قاسملوو و دكتور سه‌عید، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كه‌ڵه‌كێوانی سوڵتانی و ئه‌یوب و كه‌مانگه‌ر به‌بێ به‌ره و به‌بێ حكومه‌ت سه‌یر كه چۆن رِاوه‌ستاون، سه‌یر كه چۆن حه‌په‌ساون؟" پێشی وایه ئێستا هه‌لێكیان له‌به‌رده‌ست دایه و ئه‌گه‌ر نه‌یقۆزنه‌وه، شكست ده‌خۆن و خۆئاماده‌نه‌كردن بۆ هه‌ل، به‌خۆئاماده‌كردن بۆ له‌ناوچوون ده‌زانێت.
له‌كۆتاییشدا وێرِای به‌نمونه‌هێنانه‌وه‌ی راپه‌رِینی باشووری كوردستان و ئاماژه‌كردن به‌كه‌موكورِییه‌كانی، داوا له‌كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بێت و رووبكه‌نه سه‌ركرده‌كانیان و داوایان لێ بكه‌ن یه‌ك بگرن.
سبه‌ینێ له‌رێنێسانسدا ده‌قی بانگه‌وازه‌كه بخوێنه‌ره‌وه و بیبیسه

