بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆی وڵات، سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران، کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە رۆژی وڵاتی رایگەیاندووە کە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی شەوی هەینی رێکەوتی 21/6/2007 شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران / باڵی عەبدوڵڵای حەسەن زادە، کە لە ئەوروپاوە هاتبوون، بەسەر پەرشتی کاک سەڵاح، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بۆ سەدان کەس لە ئەندامانی پارتەکەی لە عەینکاوەی شاری هەولێر پێک هێنا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەکو تەوەرەیەکی بنەڕەتی باس لە رەوشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کرا، ئاماژەیان بەوە دا کە ئەو پارتە ئەمرێکی واقیعە و پێویستە، پەیوەندی لەگەڵدا پێشبخرێت.
شایانی باسە پارتی ناوبراو تا ئێستا دانی بەهەبوونی پارتی ژیانی ئازاددا نەنابوو، لەپاش پارچە بوونەکەی و جیابوونەوەی باڵەکانی، دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاکدا پێش بخەن.
کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند تا درەنگانی شەو بەردەوامی کردبوو.
بژی پیشمه رگه
سیاسی-کو مه لایه تی
دوشنبه 1386/04/04
حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاک پێش بخات
نوشته شده توسط چیا
در 12:47 | لینک ثابت
•

