دوشنبه 1386/04/04
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان" بوو به "هێزی پاراستنی هه‌رێم
پاش سێ رۆژ کۆبوونه‌وه‌یی نێوان وه‌فدێکی باڵای سه‌ربازی عێراق و هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه و به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ، راگه‌یاندرا که ڕێککه‌وتنی کۆتایی سه‌باره‌ت به بودجه، ڕێژه و ستاتووی هێزی پێشمه‌رگه، هاتۆته ئاراوه.
ماوه‌ی سێ رۆژه که سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به بودجه، ئه‌رک، ڕێژه و ستاتووی هێزی پێسمه‌رگه‌یی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵایی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه گفتگۆیان ده‌کرد و سه‌ره‌نجام ئه‌مرۆ "جه‌ببار یاوه‌ر" وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ ڕێککه‌وتنێکی مێژووی و به ئیمزایی 10 به‌رپرسی باڵایی حکومه‌تی عێراق و 10 به‌رپرسی کوردستان، هاتۆته ئاراوه و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه و به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ناوی "هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان" ده‌گۆڕدرێ بۆ "هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێم" و هه‌موو پێداویستیه‌کانی له چه‌ک و جلوبه‌رگ و ته‌قه‌مه‌نی و مووچه‌که‌ی وه‌ک سه‌ربازێکی ئه‌رته‌شی عێراق ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌ک دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی که هاوئاهه‌نگیه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌رک، ئه‌ژمار، مووچه و چۆنیه‌تی ڕێکخستنی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئه‌رته‌شی عێراق بێته ئاراوه.
دوشنبه 1386/04/04
فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌كات
رێنێسانس نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌بانگه‌وازێكیدا فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی ئێران و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستانی ئێران ده‌كات.
له‌و بانگه‌وازه‌دا كه له‌تۆی سیدییه‌كدا به‌ناوی "شۆرِشی تاك، شۆرِشی پاك" بڵاو بۆته‌وه و رێگه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی گیراوه، فه‌رهاد سه‌نگاوی داوا له‌هه‌ر دوو حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه و حزبه‌كانی تر ده‌كات كه هه‌رچی زوه یه‌ك بگرن و له‌وه زیاتر هه‌ل به‌فیرِۆ نه‌ده‌ن و به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێنن. سه‌نگاوی وێرِای ئاماژه‌دان به‌خه‌باتی دیموكرات و كۆمه‌ڵه، پێی وایه ده‌بوو ئه‌و حزبانه ساڵی په‌نجا و حه‌فت و په‌نجا و هه‌شتی ئێرانی، به‌ره‌ی كوردستانیان دروست بكردایه و ره‌خنه‌یشیان لێده‌گرێت كه هه‌روا چاوه‌رِێ وه‌ستاون و حه‌په‌ساون.
فه‌رهاد سه‌نگاوی كه بێژه‌رێكی ناسراوه له‌به‌شێكی تری ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ده‌ڵێت "ئه‌سپی هه‌ل له‌به‌رده‌مدا كورژن ئه‌كا و كه‌چی حزبی دیموكرات، حزبی پێشه‌وا و قاسملوو و دكتور سه‌عید، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كه‌ڵه‌كێوانی سوڵتانی و ئه‌یوب و كه‌مانگه‌ر به‌بێ به‌ره و به‌بێ حكومه‌ت سه‌یر كه چۆن رِاوه‌ستاون، سه‌یر كه چۆن حه‌په‌ساون؟" پێشی وایه ئێستا هه‌لێكیان له‌به‌رده‌ست دایه و ئه‌گه‌ر نه‌یقۆزنه‌وه، شكست ده‌خۆن و خۆئاماده‌نه‌كردن بۆ هه‌ل، به‌خۆئاماده‌كردن بۆ له‌ناوچوون ده‌زانێت.
له‌كۆتاییشدا وێرِای به‌نمونه‌هێنانه‌وه‌ی راپه‌رِینی باشووری كوردستان و ئاماژه‌كردن به‌كه‌موكورِییه‌كانی، داوا له‌كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بێت و رووبكه‌نه سه‌ركرده‌كانیان و داوایان لێ بكه‌ن یه‌ك بگرن.
سبه‌ینێ له‌رێنێسانسدا ده‌قی بانگه‌وازه‌كه بخوێنه‌ره‌وه و بیبیسه
دوشنبه 1386/04/04
حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاک پێش بخات
لە کۆبوونەوەکەدا وەکو تەوەرەیەکی بنەڕەتی باس لە رەوشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کرا، ئاماژەیان بەوە دا کە ئەو پارتە ئەمرێکی واقیعە و پێویستە، پەیوەندی لەگەڵدا پێشبخرێت.
شایانی باسە پارتی ناوبراو تا ئێستا دانی بەهەبوونی پارتی ژیانی ئازاد‌دا نەنابوو، لەپاش پارچە بوونەکەی و جیابوونەوەی باڵەکانی، دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاکدا پێش بخەن.
کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند تا درەنگانی شەو بەردەوامی کردبوو.

