شنبه 1385/11/28
خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له مه‌هاباد؛ لاوێک گیانی له ده‌ستدا
به گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرمان له مه‌هاباد دوێنێ سه‌ر له ئێواره لاوانی ئه‌و شاره له یه‌کتر کۆبوونه‌وه و ویستیان به شێوازێکی هێمنانه ساڵڕۆژی 15ی فێوریه ( ساڵڕۆژی فڕاندنی سه‌رۆکی کۆما کۆمه‌ڵانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆجالان) پرۆتێستۆ بکه‌ن.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند: یه‌کدابه‌دووی ئه‌و چالاکییه‌ی لاوان هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به هێزێکی زۆری جاش و پاسدار، به‌سیج و هێزی تایبه‌ته‌وه ڕژانه هه‌رێمی چالاکییه‌که و هه‌وڵیاندا بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بکه‌ن که له ئه‌نجامدا له نێوان لاوان و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا شه‌ڕ و پێکدادان ڕوویدا به جۆرێک که مه‌یدانی پێکادان شوێنه‌کانی دیکه‌شی گرته‌وه و ده‌وڵه‌ت له چه‌ند شوێنێکی نزیک مه‌هاباده‌وه هێزی یارمه‌تیده‌ری هێنایه ناو شار و شه‌ڕ به‌رفراوان بوو.
به پێی هه‌واڵ دوای تاریک بوونی هه‌وا هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان دایه ڕه‌شبگیر و چه‌ندین




هاوڵاتی مه‌هابادی ڕاپێچی گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌ت کران.
لاوێک درایه به‌ر ده‌سڕێژ و گیانی له ده‌ستدا
له‌م ناوه دا لاوێکی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی باخی شایگان به ناوی " به‌همه‌ن مورادی" ته‌مه‌ن 17 ساڵان، له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی جاشه‌کان تا چه‌ند کاتژمێر لاشه‌ی برینداری له شوێنی ڕووداوه‌که مایه‌وه. به‌همه‌ن دواتر له کاتی گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌م شوێنه چه‌ند که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاده‌گه‌یه‌نن که ته‌رمه‌که به زووترین کات و به بێده‌نگی ڕه‌وانه‌ی گۆڕستان بکرێ و له‌سه‌ر ئه‌م یه‌که‌ش ته‌رمی به‌همه‌ن سه‌عات 5 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕستانی مه‌هاباد به خاک سپێردرا.
ڕاگه‌یه‌نرا هاوڵاتییه‌ک به ناوی" لوقمان ئه‌مماره " له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی 2 میلیۆن تمه‌ن پاره و ترومبێله‌که‌شیان بردووه، ڕاپێچی گرتووخانه کراوه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی زۆری خه‌ڵک له "فه‌له‌که‌ی ششوانه" که شوێنی کڕین و فرۆشی گاز و نه‌وته ڕاپێچی گرتووخانه کراون که له ناویاندا چه‌ند مناڵێکی که‌م ته‌مه‌نیش ده‌بینرێن.
هه‌تا ئێستاش ڕه‌وشی ناوشار ئاڵۆزه و شیمانه ده‌کرێ پێکادانه‌کان به‌رده‌وام بن.
چهارشنبه 1385/11/25
رژیمی ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له زیاد کردنی هێزه‌کانی سه‌ربازی له سه‌ر سنووری باشووری کوردستان
رژیمی ئیسلامی ئێران له رۆژانی رابردوودا ده‌ستی داوه‌ته زیاد کردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی له ناوچه سنوریه‌کانی باشووری کوردستان.له 3 رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌کی به‌ر چاو له هێزه نیزامیه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێران، ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سنووریه‌کانی ته‌وێله، مه‌ریوان و کێوه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان کراون و له‌م ناوچانه جێگیر بوون.
هێزه‌کانی رژیم هه‌روه‌ها کاسبکارانێک که له ناوچه‌سنووریه‌کان هاتوچۆی سنووره‌کان ده‌که‌ن، ئاگادار کردوه له‌وه به‌دوا مافی هات و چۆیان له ناوچه سنوریه‌کان نییه.
جێگای باسه که مانگی رابردوش رژیمی ئیسلامی ئێران ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی له سنوره‌کانی باشووری کوردستان زیاد کرد.
چهارشنبه 1385/11/25
ئاگاداری !
نوسه‌رانی گه‌له‌که‌مان له تێکۆشان بۆ مافی ڕه‌وای خۆیان بترسێنن و به ناوی ئیسلام(توندرؤ) که‌وتونه‌ته گیانی هاوولاتیانی کوردوستان و ده‌ستیان داوه‌ته لێدان و ئه‌زیه‌تی خه‌لک و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و سه‌ر بڕین و ماڵ سوتاندن له هاووڵاتیان ده‌که‌ن.
ئه‌م په‌دیده نا شیرینه‌ی ده‌سه‌لاتداران تازه نیه و له پێش‌و شدا خۆیان له کوردوستان تاقی کردۆته‌وه به بی ئاکام ڕیسوای گه‌ل کراون، جا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌مو ئازادیخوازان له کوردوستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له دژی ئه‌م جۆره کاری تیروریستی هه‌لویست بگرن و ڕیگه نه‌ده‌ن تیرۆریستان مه‌یدان بگرن و فه‌زای نادیمۆکراتی ئه‌مڕۆکه‌ی کوردوستان پڕ که‌ن له ترس و هاوکات ده‌سته‌ڵاتداران ووشیار ده‌که‌ینه‌وه به‌م شیوه‌کارانه ناتوانن ڕێگه له پێشکه‌وتن و مافخوازی و ئازادیخوازی گه‌ل بگرن،هاوکات ئامانجی ئه‌م جۆره هه‌لس و که‌وتانه مه‌یدان به‌ر ته‌سک و پی چۆل کردنی تێکۆشه‌رانه به تایبه‌ت تێکۆشه‌رانی مافی مروڤ له کوردوستان.
چهارشنبه 1385/11/18
15 فوريه ڕۆژی جیهانی نا بۆ تێڕۆڕی ده‌وڵه‌تی
چالاکی و که‌مپه‌ینی، با 15 فێوریه ڕۆژی کۆمپلۆی نێونه‌ته‌ه‌یی به‌که‌ینه ڕۆژی جیهانی نا بۆ تێڕۆڕی ده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌رده‌وامه.ئه‌م چالاکیه که سه‌ره‌تا له لایه‌ن گرووپێکی چالاکڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستی پێ‌کردبوو ئێستا هه‌موو گرووپ و توێژه‌کانی ڕۆشه‌نبیری و خوێندکاری ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی له‌خۆوه گرتووه و هه‌ر ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه.
که‌مپه‌ینه‌که له ڕۆژی یه‌کمدا له لایه‌ن پاره‌ه‌نته‌رانی کۆنی مه‌جلیسی ئێران و گرووپێکی به‌رفراوانی چالاکڤانی مه‌ده‌نی و ژنان و خوێندکاری ده‌ستی پێکردوو و ئێستا هێدی هێدی هه‌موو زانکۆکانی رۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران له خۆوه ده‌گرێت.
چهارشنبه 1385/11/18
کوردستانی - واشنتۆن ، ئاگاداری توركیای كرده‌وه كه په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌بات به‌رامبه‌ر په‌ناب
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركی ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا و عێراق كردبوو ، سه‌باره‌ت به سازنه‌كردنی هیچ جموجۆڵًك به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان كه هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكاو توركیا به پارتێكی تیرۆریستی له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن و توركیا پێی وایه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا به‌كاردێنێ.
هه‌روه‌ها وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی :" ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داینه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و عێراقه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن.
شایانی باسه ئه‌مریكا له ئابی رابردووه‌وه جۆزیڤ راڵستۆنی وه‌ك به‌رپرسی دۆسیه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان دامه‌زراندووه و رازی نیه توركیا هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی یه‌كلایه‌نه له هه‌رێمی كوردستان دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجام بدات
سه شنبه 1385/11/17
جنایات تازه رژیم در شهرستان ثلاث
چهارشنبه 1385/11/04
بارزانى: کورد نابێ ببێته‌لایه‌نێک له ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران‌دا
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ره‌تی کرده‌وه که کورد ببێته لایه‌نێکی ئه‌و ململانێیه‌ی که له نێوان تاران و واشنتۆن دا هه‌یه ، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرکردنی پێنج ئێرانیشی له هه‌ولێر به کارێکی نه‌گونجاو و چاوه‌روان نه‌کراو وه‌سف کرد.
له به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکه‌یایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که بارزانی ئه‌و لیدوانه‌ی ، دوای دانووستانی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و حه‌سه‌ن کازمی قومی، باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی ده‌ستگیرکردنی په‌نج ئێرانی له شاری هه‌ولێریش به کارێکی نه‌گونجاو و هه‌ڵه‌یه‌کی چاوه‌رواننه‌کراو له قه‌له‌م دا.
سه‌رۆکی هه‌ریم گوتی: کوردستان تاکه شوێنه که وڵاتانی دراوسێ ده‌ستیان له کاروباره ناوخۆییه‌کانی وه‌رنه‌دابێت، بۆیه گونجاو نییه هیچ که‌سێک کاری نایاسایی له کوردستان ئه‌نجام بدات.
له درێژه‌دا بارزانی وتی: سه‌روه‌ری ولات لای ئێمه گرنگه و پێویسته به هیچ شیوه‌یه‌ک پێشێل نه‌کرێت.
شایانی باسه نزیکه‌ی ده رۆژ به‌ر له ئێستا ، هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ناوه‌ندێکى ئێرانى له هه‌ولێر و تیایدا په‌نج ئێرانیان ده‌ستگیرکرد بوو.
یکشنبه 1385/11/01
ئێران ،هیزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوورى باشوورى کوردستانی به‌کێش کرد
2007 01 20 - 00:09
کۆماری ئیسلامى ئێران ،هیزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوورى باشوورى کوردستانی به‌کێش کرد.به پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌وال له هه‌رێمه‌که‌وه راگه‌یه‌ندرا که هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئیرانی به چه‌کی سووک و قورسه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ناوچه‌کانی سنووری سه‌یران به‌ندی بانه، باشماخی مه‌ریوان، گرده‌پانی سه‌رده‌شت ، ناوچه‌کانی دزاوه‌ر، شوێشمێ و هانه‌گه‌رمه‌ڵه له ناوچه‌ی هه‌ورامان جێگیر کردووه.
به پیی مالپه‌ره کوردیه‌کانی هه‌ریم ، هێزه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌ر به ئۆستانی سلێمانی، زاڵگه‌ى سه‌ربازى و چاودێریان درووست کردووه.
هاوکات رۆژنامه‌ى دوێنێی نیویورک تایمزی ئه‌مه‌ریکی رایگه‌یاند ، که پێ ده‌چێت عێراق دوای گرتنى ژماره‌یه‌کی به‌رپرسانى ئێرانى له لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکیه‌وه چاو بخشێنێته‌وه به په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌کانی خۆى له‌ته‌ک کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا
یکشنبه 1385/11/01
PJAپه‌یامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان K به بۆنه‌ی دووی ڕێبه‌ندان
2007 01 21 - 00:08
په‌یامی 2ی ڕێبه‌ندان بۆ گه‌لی کورد خۆناسین، خۆ باوه‌ڕی، سه‌رهه‌ڵدانه
2ی ڕێبه‌ندان خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی سیاسی گه‌لی کورد دا. نرخاندنی زانستیانه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان دا که مێژوو هه‌نگاوی جددی به سه‌ر ئێمه دا داده‌سه‌پێنێ، پێویستیه‌که. دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان هه‌نگاوێک بوو بۆ تێپه‌ڕبوون له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نه‌ریتی کورد له سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 که له چوارچێوه‌ی کاردانه‌وه‌ی خێڵه‌کی ده‌رنه‌ده‌که‌وت. بێگومان لێره‌دا ڕه‌وایه‌تی ڕاپه‌ڕینه‌کانی گه‌لی کورد جێگای باس نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که پێویسته ڕاوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێ دامه‌زراندنی سییسته‌مێکی سیاسیه که به پێی سه‌رده‌می خۆی ڕوانگه‌کانی پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندن بۆ گه‌ل بخوڵقێنێ و کاریگه‌ری ئه‌و گه‌له له دونیای ئه‌و کاته‌دا مسۆگه‌ر بکات.
2ی ڕێبه‌ندان له خۆی دا خاوه‌نی ئه‌و دیاردانه بوو که گه‌لی کوردهه‌تاکوو ئێستاش له سیسته‌می سیاسی و حیزبه‌کانی کوردی چاوه‌ڕوانی ده‌کات. له دامه‌زراندنی کۆمار و هه‌نگاوی 2ی ڕێبه‌ندان هه‌ول درا که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سیاسی ئه‌و کاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ناسنامه‌یه‌ک بۆ گه‌لی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه دیاری بکرێت.
ئه‌و ناسنامه‌یه به پێچه‌وانه‌ی لۆزان و هه‌موو په‌یمانێکی ناونه‌ته‌وه‌یی دژی کورد و وێڕای نکۆڵی توندی ده‌وڵه‌تانی کۆماری تورکیا و ئێرانی شاهه‌نشاهی له دامه‌زراندنی کۆمار دا داکۆکی لێ‌کرا.
2ی رێباندان قه‌بوڵ نه‌کردنی زیهنیه‌تی پارچه‌بوون له ناو گه‌لی کورد دایه. ئه‌و هه‌نگاوه که له 2ی رێباندان بۆ پێناسه کردنی گه‌له‌که‌مان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌تاکوو ئێستاش له لایه‌ن زۆرێک له پارته کوردیه‌کان به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به‌رده‌وام نه‌کراوه و ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی 2ی ڕێبه‌ندان له بن سێبه‌ری پارچه‌گه‌رایی و هه‌رێم گه‌رایی دا شاردراوه‌ته‌وه. کۆماری کوردستان هه‌رچه‌نده قوربانی پیلانگێڕی هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بوو، به‌لام هه‌وڵیکی گرینگ بوو بۆ گۆڕینی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ناونه‌ته‌وه‌ییه‌ی که وه‌کوو چاره‌نووس بۆ گه‌له‌که‌مان ئاسیمیلاسیۆن، سیداره و ژینۆسایدی لێده‌که‌وته‌وه. له ڕاستی دا 2ی ڕێبه‌ندان سه‌ره‌تای لێگه‌ڕینێکی قووڵ بوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و دیاری کردنی میسیۆنێک بۆ گه‌له‌که‌مان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌تی لۆزان که یاریه‌کی هاوبه‌شی هێزه ناونه‌ته‌وه‌یییه‌کان و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه بوو. هه‌بوونی چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی- دیمۆکراتیکی گشتگیر بۆ ناسنامه‌ی کورد له ڕوانگه‌کانی پێشه‌وا قازی دا، په‌یوه‌ندی ئاشتی خوازانه له‌گه‌ڵ گه‌له‌کانی دراوسێ، لێگه‌ڕین بۆ چاره‌سه‌ری دیمۆکراسیانه‌ی کێشه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت له ناو ئێران دا له ڕاستی دا نیشانده‌ری ئه‌و ویست و داخوازیه‌نه‌یه که له ڕۆژی ئه‌مڕۆمان دا به شێوازێکی به‌رفراوان له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان و له بن پرێسپێکتیڤه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆ دا فۆرموڵه کراوه و به‌یان ده‌کرێت.
هاوکات 2ی ڕێبه‌ندان هه‌وڵێک بوو بۆ ده‌رخستنی کۆمه‌ڵگای کورد له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سکی سوننه‌ت گه‌رایی- فێئۆداڵی. هه‌نگاوێک بوو بۆ ده‌ست پێکردنی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورد. له ڕاستی دا گۆڕان له ژیانی مرۆڤی کورد دا ئامانجێکی به‌رچاوی 2ی ڕێبه‌ندانه. هه‌وڵ بۆ دارستنی سیستێمی مۆدێڕنی په‌روه‌رده و نێزیک بوونه‌وه‌یه‌کی نوێ له ژن زۆر به ڕوونی ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات که له کۆماری کوردستان دا هه‌وڵدان له سه‌ر ئه‌ساسی ته‌سلیم بوون به ڕاستینه‌ی کۆمه‌ڵگا و دارشتنی ده‌ستهه‌ڵات له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه نه‌بووه. ئه‌وه‌ش خاڵێکه به پێچه‌انه‌ی ئه‌و ڕوانگه سیاسیه‌ی که هێز وه‌رگرتن و ده‌ستهه‌ڵات داری له قوول بوونه‌وه‌ی پاشڤه‌ڕۆیی له ناو گه‌له‌که‌مان دا به ڕه‌وا ده‌بینێت.
ڕێکه‌وت نیه که هه‌موو لایه‌نه دژه دیموکرتیه‌کانی وه‌کوو زل هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهی ئێران و پاشوه‌ڕۆیی ناوخۆیی کورد له ناو هاوپه‌یمانییه‌کی شاراوه دا هه‌وڵی له ناو بردنی کۆماریان دا.
دوا به دوای تێپه‌ڕبوونی 62 ساڵ به سه‌ر ئه‌و ڕۆژه دا وێڕای گۆڕانکاری جیهانی بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی گه‌لی کورد بی چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه.زۆرێک له‌و زیهنییه‌ت و فاکتۆرانی که له ڕووخانی کۆمار دا ڕۆڵیان بینی، هه‌ر به‌رده‌وامن. به گۆڕانی سیسته‌می جیهانی ئه‌و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وانه‌ی که هه‌موو ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی-کولتوری و سیاسی ئێمه‌یان وه‌کوو قه‌ده‌خه و هێڵی سور به ناو ده‌کرد و ته‌نیا به زمانی سێداره له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کورد ده‌دوان، ئه‌مڕۆکه له که‌سایه‌تی سه‌ددام حوسێن دا ڕوبه‌ڕوی سێداره بوونه‌ته‌وه. ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی داگیرکه‌ران وه‌گه‌ڕکه‌وتن و په‌ره سه‌ندنی ئه‌و تایبه‌تمه‌مندیانه‌ی که 2ی ڕێبه‌ندان هه‌نگاوی سه‌راتا و یه‌که‌میان بوو.
ئیراده‌یه‌کی سیاسی له ناو گه‌لی کورد که ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مان له تۆز و خۆڵی پارچه گه‌رایی و هه‌ریم گه‌رایی پاک بکاته‌وه و کاریگه‌ری جیهانی ئه‌و مسۆگه‌ر بکات، هاوکات تێکۆشان بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لی کورد وه‌کوو سیاسه‌تی سه‌ره‌کی خۆی ببیینێت و به ده‌رخستنی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل چاره‌سه‌ری دیمیکراستیه‌نه‌ی کێشه‌ی کورد داسه‌پێنێ ده‌توانێت په‌یوه‌ست بێت به هه‌نگاوی 2ی ڕێبه‌ندان.
بێ گومان ئه‌و ئیراده سیاسیه وه‌کوو له کۆمار دا بینیمان، ڕوبه‌ڕوی هێرش ده‌بێته‌وه. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان له هاوپه‌یمانیه‌ک دا خۆیان بۆ هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر گه‌ل و بزووتنه‌وه و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاماده ده‌کات. هاوپه‌یمانی نیزامی ئێران و تورکیا، گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پارتیمان و شه‌هیدخستنی هه‌ڤالانمان، سیاسه‌تی میلیتاریزه کردن و جاش سازی له کوردستان، ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای تورک بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد و پیلانی داگیرکردنی باشوور و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی تورک له که‌رکوک، هه‌ستیاری قۆناخ نیشان دده‌دات. یادی سالڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان له قۆناخێکی وه‌ها دا پیرۆز ده‌که‌ین. به‌و پێیه‌وه ئێمه وه‌کوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK هاوکات له‌گه‌ل تێکۆشان بۆ پێکهاتنی یه‌که‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بانگه‌وازی بۆ خۆڕاگریه‌کی هه‌مه لایه‌نه له دژی هێرشی دوژمنانی گه‌لی کورد ده‌که‌ین.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه 2ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ زیاتر له پیرۆزبایی له ساڵۆنه‌کانی جه‌ژن و شایی، پێویسته به چالاکی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدان پێشوازی لێ بکرێت. خۆڕاگری و سه‌رهه‌ڵدانێ‌کی دێمۆکراتیکی هه‌مه لایه‌نه، هێرشی هه‌مه لایه‌نه‌ی دوژمنان تێک ده‌شکێنێ. هه‌ڵبه‌ت پێویسته هه‌ر خاوه‌ندارییه‌ک له 2ی ڕێبه‌ندان به پێی ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆژه بێت. 2ی ڕێبه‌ندان سه‌رهه‌ڵدان بوو و به سه‌رهه‌ڵدان پیرۆز ده‌کرێت. و به‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ش ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌رده‌که‌وێت.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK به تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیه‌وه، خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌وه به‌رپرسیار ده‌بینێت و وه‌کوو ئیراده‌یه‌کی سیاسیی که تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی 2ی ڕێبه‌ندان ده خۆی دا به‌رجه‌سته ده‌کات، له‌و بواره‌وه به هه‌موو هێزه‌وه تێده‌کۆشێ.
له کۆتایی دا ئه‌م ڕۆژه له ڕێبه‌ر ئاپۆ، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و هه‌موو گه‌لی کورد پیرۆز ده‌که‌ین.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK
2007/01/16


