چل ساڵ خه‌بات له پێناویی ئازادی‌دا, د. عبدالرحمن قاسملۆ
دادگا
له مانگی به‌فرانباری1325دا دادگای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و حوسینی سه‌یف قازی ده‌ستی پێكرد. له رۆژی 9ی به‌فرانبار(3ی دیسامبه‌ری1946)دا سه‌دری قازیشیان له تارانه‌وه هێناو له مه‌هاباد زیندانییانكرد، به‌م شێوه‌یه هه‌رسی قازی پێكه‌وه دادگایی كران, ئه‌م دادگایه نهێنی بوو نه‌یان ده‌هێشت كه‌س بزانی چی له دادگا رووده‌دا, له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی داوایان كرد كه بۆ خۆیان پارێزه‌ر (وكیل مدافع) دیاری بكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن دادگاوه ره‌دكرایه‌وه سه‌رۆكی دادگا سه‌رهه‌نگ فیرووزی زۆری رق له جوولاَنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كورد و له شه‌خسی پێشه‌وا بوو, پێشتریش به نوێنه‌ری له‌شكری ئێران له زه‌مانی كۆماری كوردستاندا هاتبوه مه‌هاباد, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌دادگا نهێنی بوو و نه‌شیان هێشت پێشه‌واو هاوڕێیانی بۆ خۆیان پاریزه‌ر هه‌ڵبژێرن و به زۆر پارێزه‌ریان به‌سه‌ر داسه‌پاندن, رۆژی 19ی مانگی به‌فرانبار(9ی ژانویه‌ی1947)پێشه‌وا بۆ خۆی دیفاعێكی رێك وپێك و ئازایانه‌ی كرد كه14سه‌عات درێژه‌ی هه‌بوو, و هه‌موو تاوانه‌كانی دادگای فه‌رمایشی له‌شكری شای ره‌دكرده‌وه ئه‌وسه‌نه‌دو به‌ڵگانه كه له ده‌ستدان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی دوژمنانی گه‌لیش نووسراون به چاكی نیشان ده‌ده‌ن كه پێشه‌وا به هه‌ستی مه‌سئوولییه‌تێكی گه‌وره‌وه كه مێژوو خستبوویه سه‌رشانی, ئه‌وه‌نده‌ی له توانای دابوو و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ل و مه‌رجی دادگایه‌كی فه‌رمایشی نیزامی رێگای ده‌دا له ئاواته‌كانی گه‌لی كورد و ئامانجه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی كۆماری كوردستان ئازایانه دیفاعی كرد.
پێشه‌وا قازی له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می شكانی كۆماری كوردستانه‌وه دوو مه‌سه‌له‌ی زۆر به‌چاكی له به‌رچاو بوون:
یه‌كه‌م
ئه‌وه‌كه باش ده‌یزانی مردن چاوه‌روانیه‌تیو تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی گه‌لی كورد بۆی ده‌رخستبوو كه له‌گه‌ڵ دژمنێكی زۆردار و فێڵباز تێكه‌وتووه كه به خوێنی ئه‌و وه‌ی وه‌ك ئه‌و تینووه, هه‌ر بۆیه‌ش له یه‌كه‌م رۆژی گیرانی را تا دادگافه‌رمایشییه‌كه‌ی تێكۆشا كه خۆی به به‌رپرسی رووداوكان و هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی كۆماری كوردستان له قه‌ڵه‌م بدا, قازی ده‌ی هه‌ویست به‌م جۆره هه‌م به رێگا‌و ئامانجاكانی حیزب و گه‌ل وه‌فادار بمێنێته‌وه و هه‌م ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كری له تاوانی هاوڕێیانی كه‌م بكاته‌وه, تا به‌ڵكوو بتوانی كه‌مێك سزایان سووكتر بكا.
دووهه‌م
ئه‌وه‌بوو كه‌پێشه‌وا قازی زۆر باش ده‌یزانی كه ئه‌وه شه‌خسی قازی محه‌مه‌د نییه, به‌ڵكوو جوولاَنه‌وه‌ی دیموكراتی خه‌ڵكی كوردستانه كه دادگایی ده‌كری, ئاوات و ئامانجاكانی كۆمه‌لاَنی زۆرلێكراوی گه‌لی كورده كه دادگای نیزامی به تاوانبار داده‌نی هه‌ربۆیه‌ش وه‌ك رێبه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوو به‌رامبه‌ر به جه‌لاده خوێنمژه‌كانی رێژێمی شا قاره‌مانانه راوه‌ستا و دیفاعی له كۆماری كوردستان كرد.
دوژمنانی گه‌ل زۆریان هه‌وڵدا قازی بێننه سه‌رئه‌وه كه بڵی له كردوه‌ی خۆی په‌شیمان بۆته‌وه و داوای لی بووردن بكا و له به‌رامبه‌ریاندا به‌چۆكدابی، به‌لاَم پێشه‌وا قازی دادگای نیزامی و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی به چۆكداهێناو ناچاری كردن كه به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌یی و ئازایه‌تی ئه‌و سه‌ردانه‌وێنن، ته‌نانه‌ت له ژووری داخراودا كه نه ته‌ماشاچی لێ‌بوو و ئه‌پاریزه‌ر و نه‌دادگاش دادگا بوو, له‌سه‌ر سووكایه‌تییه‌ك كه به‌گه‌لی كورد كرا پێشه‌وا قازی كورسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و له سه‌ری دادستانی نیزامی راكێشانه‌ك هه‌ر كۆنه‌په‌رستی ئێران به‌ڵكوو ئاغابێگانه‌كانی, ئیمپریالیزمی ئه‌مریكا و ئینگلیس هێشتا هه‌ر هیواداربوون كه قازی محه‌مه‌د به فریو به‌رن و كارێكی وابكه‌ن پشت له كار‌و كرده‌وه‌ی خۆی و گه‌لی خۆی بكا و ته‌سلیمی ئه‌وان بی, به‌لاَم پێشه‌وا قازی ئه‌مجاره‌ش نه‌چووه ژێر بار‌و پێشنیازی نوێنه‌رانی ئه‌مریكای كه ده رۆژ پێش ئیعدام چوو بوون بۆ لای به توندی ره‌دكرده‌وه, نه‌له‌هه‌ره‌شه‌كانیان ترسا و نه‌به‌ڵێن و وه‌عد و په‌یمانه‌كانیانی به هیچ دانا, پێشه‌وا قازی به‌و سوێنده‌ی كه له 24ی رێبه‌ندانی 1324(13ی فیوریه‌ی1947)دا به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و نیشتمان خواردبووی وه‌فادار مایه‌وه, شه‌هیدبوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لی كورد سه‌ربه‌رز بژی.
رۆژ3 ی رێبه‌ندانی1325(23ی ژانویه‌ی 1967) واته ساڵێك و رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی به سه‌ركۆماری كوردستان هه‌ڵبژیرا پێشه‌وا قازی و هاوڕێكانی مه‌حكووم به ئیعدام كران, به‌لاَم به‌جێهێنانی حوكمی ئیعدام وه‌دواخرا, 77 رۆژی ته‌واوی پی چوو تاله رۆژی15ی خاكه‌لێوه‌ی1327 (25ی مارسی 1947)دا حوكمی ئیعدام له مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه كه حوكمی ئیعدام زیاتر له دوو مانگ وه پاش خرا چه‌ند هۆی هه‌بوو:
یه‌كه‌م: پێشه‌وا قازی شه‌خسییه‌تێكی زۆر خۆشه‌ویستی سیاسی بوو و نه ده‌كرا هه‌روا به هاسانی بێلێكدانه‌وه ئیعدام بكری, هه‌ربۆیه‌ش سه‌عاتی سێی به‌یانی پاش ئه‌وه‌ی مه‌یدانی چوارچرا له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ درابوو و له سه‌ربانه‌كان تیرباریان دانابوو, قازی و هاورێیانی له سێداره دران, كاتێك كه خه‌ڵك له خه‌وهه‌ستان ئیدی پێشه‌واو هاوڕێیانی شه‌هید ببوون به‌م جۆره نه‌ك هه‌ر دادگای پێشه‌وا و هاوڕی یانی به‌دزی بوو به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئیعدام كردنه‌كه‌شیان هه‌ر به‌دزی به‌ڕێوه چوو, هۆی دیكه ئه‌وه بوو كه ئه‌و كاته جاری به‌ربه‌ره‌كانی له كوردستان ته‌واو نه‌ببوو و به تایبه‌تی به‌ربه‌ره‌كانی بارزانییه‌كان نه‌ك هه‌ربه‌رده‌وام بوو, به‌ڵكوو زه‌بری زۆر توندیشی له له‌شكری شادا بوو و رژێمی كۆنه‌په‌رستی تاران ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئیعدامی پێشه‌وا قازی و هاوڕِێیانی ببێته‌هۆی ناره‌زایییه‌كی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان و ره‌نگه ته‌نانه‌ت ببێته هۆی دژه‌كرده‌وه‌یه‌كی توند له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی ئێرانه‌وه.
له‌سه‌ر ئیعدامی قازییه‌كان هه‌رله نێو كاربه‌ده‌ستانی تارانیشدا ناكۆكی هه‌بوو هێندی له به‌رپرسیارانی سیاسی ده‌وڵه‌تی, لایه‌نگری ئه‌وه‌بوون كه قازی و هاوڕێكانی ئیعدام نه‌كرێن, به‌لاَم ئه‌رته‌شییه‌كان زۆریان هه‌وڵ ده‌دا كه هه‌رچی زووتره حوكمی ئیعدام به‌ڕێوه‌بچی, چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوون كه پێشه‌وا قازی هه‌م له زه‌مانی كۆماری كوردستاندا دژی له‌شكری شا راوه‌ستاوه و ته‌نانه‌ت به‌چاوێكی سووك سه‌یری ئه‌فسه‌ره‌كانی كردووه و هه‌م له زمانی دادگایی كردن‌دا به هیچ جۆرێك ئاماده نه‌بووه بچێته ژێرباری داخوازه‌كانی نیزامییه‌كان و ئازایانه راوه‌ستاوه و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كردوون, له‌شكری شا ئه‌وه‌ی به‌بی حورمه‌تی به خۆی ده‌زانی و داوای سه‌ری پێشه‌وا قازی ده‌كرد.
له ئاكامدا, پاش پی داگرتنی ئه‌مریكایییه‌كان كه پێیان خۆش بوو ئیسباتی بكه‌ن كه‌سێك دژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بجووڵێته‌وه‌و له‌وه‌ش زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی سۆڤێتی دۆستایه‌تی بكا له‌قامووسی ئه‌واندا سزای هه‌ر كوشتنه‌و به‌پێی هه‌ڵوێستی شه‌خسی حه‌مه‌ره‌زاشا كه له هه‌موو كه‌س زیاتر ئینتیزاری هه‌بوو قازی محه‌مه‌د ئیعدام بكری, بریاری دوایی دراو شا حوكمی ئیعدامی ئیمزا كرد‌و بۆ سه‌رتیپ هومایوونی نارد كه ئه‌وكاته بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی له‌شكری ئێران دژی بارزانییه‌كان له ورمی بوو. ئه‌مری به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئیعدام رۆژی 9ی خاكه‌لێوه(29ی مارس) گه‌یشته ده‌ستی هومایوونی ئه‌ویش به بی سیم به مه‌هابادی راگه‌یاندو له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌مره رۆژی 15ی خاكه‌لێوه‌ی1327 به‌و شێوه‌یه كه باسمان كرد پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وبراكه‌ی ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی و ئامۆزاكه‌ی محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یف قازی له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له سێداره دران, له‌ومه‌یدانه كه رۆژی2ی رێبه‌ندانی 1327 (22ی ژانویه‌ی1947) دامه‌زرانی كۆماری كوردستانی تێدا راگه‌یاندرا بوو و قازی محه‌مه‌د به سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێرابوو.
(شه‌خسییه‌تی قازی محه‌مه‌د پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه, ئه‌و شه‌خسییه‌ته مه‌زنه له مێژووی گه‌لی كورددا پله‌و مه‌قامێكی تایبه‌تی و به‌رزی هه‌یه كه‌پێویسته لاوانی تازه‌پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵی ئاشنا بن و له‌ژیانی ده‌رس وه‌ربگرن, هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی زۆر درێژ نه‌بوو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د رووناكبیرێكی هه‌ڵكه‌وتوو بوو كه له‌ورۆژگاره‌دا وێنه‌ی له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا زۆركه‌م به‌دی ده‌كرا.
قازی محه‌مه‌د له شارستانیه‌ت و زانستی تازه و هه‌روه‌ها له وه‌زع و رووداوه‌كانی جیهان به ته‌واوی شاره‌زا بوو, زمانی توركی و فارسی و ئینگلیسی و عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی و رووسی ده‌زانی, له زانسته‌كانی ئایینی و كۆمه‌لاَیه‌تیدا ده‌ستێكی بالاَی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه رووناكبیرێكی پایه‌به‌رز بوو له نێو خه‌ڵكێكی ساویلكه‌و به‌داخه‌وه به‌شی زۆری نه‌خوێنده‌واردا ده‌ژیا, گوڵێك بوو له سه‌حرا روابوو به‌لاَم دیسانه‌كه له‌گه‌لی خۆی نیزیكبوو, ده‌ردوئازار و هیوا و ئاواته‌كانی زۆرباش تی گه‌یشتبوو له هێنانه‌گۆڕو ده‌رخستنی ئه‌و ده‌ردو ئازار وهیوا و ئاواتانه‌دا له هه‌مووكه‌س سه‌ركه‌وتووتر بوو, به خۆرایی نه‌بوو كه لای خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیدا خه‌ڵك خۆی ناز ناوی"پێشه‌وا"ی پی دابوو, پێشه‌وا قازی هه‌موو زانست و تێگه‌یشتنی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌ل ته‌رخان كردبوو، له‌هه‌مووكه‌س باشتر ده‌یزانی ولاَته‌كه‌ی چه‌نده دواكه‌وتووه و گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چه‌نده بیخاوه‌نه‌و هاونیشتمانه‌كانی له چ وه‌زعێكی ناله‌بار و له‌نێو چ كوێره‌وه‌ری و هه‌ژاری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كدا ده‌ژین.
هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ببون به هۆی ئه‌وه‌كه قازی محه‌مه‌د نرخێكی زۆر گرینگ له جوولاَنه‌وه‌ی دیموكراتی ساڵه‌كانی1325-1324(1945-1947)دا باری بكا, شه‌خسییه‌تی ئه‌و رێز و حورمه‌تێكی تایبه‌تی بۆ لای ئه‌و راكێشابوو. قسه‌كانی قازی ئیعتیبارێكی تایبه‌تی یان هه‌بوو و نه‌زه‌ری ئه‌و به‌ڕاست و دروست ده‌زانرا.
پێشه‌وا قازی زۆر تێده‌كۆشا ڕیزه‌كانی نێو خه‌ڵكی كوردستان یه‌كگرتوو بكا, ئه‌و ڕاستییه مێژووییه‌ی له‌به‌رچاو بوو كه یه‌كێك له هۆیه‌كانی ئه‌ساسی تێكشكانی هه‌موو راپه‌ڕینه‌كانی پێشووی گه‌لی كورد, نه‌بوونی یه‌كیه‌تی ویه‌ك ده‌نگی نێو خۆیی بوه, پێشه‌وا قازی زۆری هه‌وڵدا ناكۆكی له نێوان عه‌شیره‌ته‌كان هه‌ڵبگری, هه‌ر چه‌ند ئه‌وه كارێكی هاسان نه‌بوو به‌لاَم تاراده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وت.
له شاری مه‌هاباد یه‌كێتییه‌كی بێوێنه‌ی له نێو هه‌موو دانیشتواندا پێك هێنابوو, ته‌نانه‌ت پاش تێك شكانی جوولاَنه‌وه‌ش, پاش هاتنی له‌شكری كۆنه‌په‌رستی ئێرانیش كه‌س كه‌یف خۆشی و شادمانی ده‌رنه‌بڕی, كه‌س ئاماده نه‌بوو ده‌ست بۆ رێبه‌رانی كۆماری كوردستان درێژ بكا.
پاش شه‌هیدبوونی، زۆر ره‌خنه له پێشه‌وا قازی گیراوه ره‌خنه‌كان یه‌كودوو نین, به‌لاَم له هه‌مووان گرینگ تر ئه‌وه‌یه كه بۆچی به‌رامبه‌ر به په‌لاماری كۆنه‌په‌رستی ئێران رانه‌وه‌ستاو وبه‌ربه‌ره‌كانی نه‌كرد؟ هێندێك كه‌س نه‌زه‌ریان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر راوه‌ستابا وبه‌ربه‌ره‌كانی كردبا وه‌زع به ته‌واوی ده‌گۆڕا.
(راسته كه پێشه‌وا قازی نه‌ده‌با به‌و هاسانی یه خۆی ته‌سلیمی دوژمن بكا, ئه‌ویش دو‌ژمنێك كه ئه‌و زۆر باش ده‌یزانی چه‌ند فێڵباز ودره‌نده‌یه، به‌لاَم قازی محه‌مه‌د ئه‌و كاره‌ی بۆ پاراستنی گیانی خۆی نه‌كرد, به‌ڵكوو ئه‌و مه‌سئوولییه‌ته گه‌وره‌یه كه سه‌باره‌ت به گه‌لی كورد هه‌یبوو پێشه‌وا بۆ ئه‌و كاره هاندا راستی ئه‌وه‌یه كه پاش لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر كه پێشتریش باسی كرا, پێشه‌وا قازی هیچ ده‌ره‌تانێكی له به‌ربه‌ره‌كانیدا نه‌ده‌دی نه‌شی ده‌ویست خوێنی خه‌ڵكی بی دیفاعی كورد به ده‌ست له شكری داگیركه‌ر بڕژی ئه‌گه‌ر بڵێین ته‌سلیم بوونی قازی محه‌مه‌د هه‌ڵه بوو, ئه‌و هه‌ڵه‌یه له پێش هه‌موواندا به نرخی گیانی خۆی ته‌واوبوو, ئه‌و كه‌سانه‌كه پێشه‌وا قاز‌یان, ناسیوه و ئاگایان له‌رابردوو و ژیانی بوه ده‌یان زانی كه پێشه‌وا دڵخوازانه خۆی تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كرد, ئینسان دۆستی ئه‌و هێنده زۆر بوو كه ده‌ی هه‌ویست بكوژری, شه‌هیدبی تا زۆركه‌سی دیكه زیندوو بمێنن.
چه‌ند رۆژ پاش ئیعدامی پێشه‌وا قازی و هاوڕێكانی, چواركه‌س له باشترین ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان: "عه‌بدولاَ ی ره‌وشه‌ن فیكر", "حامیدی مازووجی", محه‌مه‌دی نازمی "ومحه‌مه‌د ره‌سوولی نه‌غه‌ده‌یان" له مه‌هاباد و هه‌روه‌ها"عه‌لی به‌گی شیرزاد" فه‌رمانده‌ی هێزی بۆكان له شاری بۆكان له سێداره دران دوو حه‌وتوو پێش ئیعدامی پێشه‌واو هاوڕێیانی له26ی مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی1325(17ی مارسی1947)دا یازده كه‌س له سه‌رۆك عه‌شیره‌كانی فه‌یزوڵا به‌گیو گه‌وركی سه‌قز كه له كۆماری كوردستاندا چالاكانه به‌شدارییان كردبوو, له شاری سه‌قز له سێداره دران كه بریتی بوون له: ئه‌حمه‌د خانی فاروقی(سالار), عه‌ولاَخانی مه‌تین, حه‌مه‌خانی دانیشوه‌ر, عه‌لی خانی فاتح, حه‌سه‌ن خانی كانی نیاز, حه‌مه‌دبه‌گی باباخان به‌گ, ئه‌حمه‌د جانی شه‌جیعی (شه‌نگه), شێخ ئه‌مین ئه‌سعه‌دی كه‌س نه‌زانی, ئاغا سه‌دیقی ئه‌سعه‌دی بازی بلاغی, عه‌لی ئاغای جوانمه‌ردی ته‌موته‌و ره‌سووڵ, ئاغای مه‌حموودی میره‌دی.
بیروڕای سه‌رانی له‌شكری شا له‌و كاته‌دا ئه‌وه بوو كه ده‌بی هیندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانیش ئیعدام بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بترسێن و ته‌سلیمی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی بن, به‌راستیش حه‌ق بڵێین سه‌رانی ئه‌رته‌ش باشترین كه‌سانیان بۆ ئیعدام كردن هه‌ڵبژارد چونكه سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌یزولاَبه‌گی و گه‌وركی سه‌قز له وه‌فادارترین پشتیوانانی كۆماری كوردستان بوون.
به‌م جۆره رژێمی كۆنه‌په‌رستی تاران باشترین كاربه‌ده‌ستانی كۆماری كوردستانی شه‌هید كرد، له‌و 28 كه‌سانه‌ی كه له‌مه‌هاباد دادگایی كران به‌شێكیان به‌زیندانی ئه‌به‌د, به‌شێكیان به 15ساڵ و هیندێكیان به زیندانی 2تا 15ساڵ حوكم دران، زۆركه‌سیش له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری كوردستان دوای گه‌یشتنی ئه‌رته‌ش به مه‌هاباد رایان كرد و زۆربه‌یان چوون بۆ عیراق و سووریه.
له‌شكری ئێران ده‌ستی به له نێوبردنی هه‌موو شوێنه‌واری كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كرد, كتێبه كوردییه‌كان به ئاشكرا له مه‌یدانی شار سووتێندران, به‌ڵگه‌كانی زه‌مانی كۆماری كوردستان یا پێشتر خه‌ڵك له ترسان سووتاندبوویانن و یا پاشان له‌شكری شا له به‌ینی بردن, ته‌واوی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی ئه‌وه بوو كه هیچ شوێنه‌وارێك له كۆماری كوردستان نه‌مێنی.
سه‌رچاوه:
چل ساڵ خه‌بات له پێناویی ئازادی‌دا, د. عبدالرحمن قاسملۆ, ل118-128