دوشنبه 1386/04/04
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان" بوو به "هێزی پاراستنی هه‌رێم
پاش سێ رۆژ کۆبوونه‌وه‌یی نێوان وه‌فدێکی باڵای سه‌ربازی عێراق و هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه و به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ، راگه‌یاندرا که ڕێککه‌وتنی کۆتایی سه‌باره‌ت به بودجه، ڕێژه و ستاتووی هێزی پێشمه‌رگه، هاتۆته ئاراوه.
ماوه‌ی سێ رۆژه که سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به بودجه، ئه‌رک، ڕێژه و ستاتووی هێزی پێسمه‌رگه‌یی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵایی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه گفتگۆیان ده‌کرد و سه‌ره‌نجام ئه‌مرۆ "جه‌ببار یاوه‌ر" وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ ڕێککه‌وتنێکی مێژووی و به ئیمزایی 10 به‌رپرسی باڵایی حکومه‌تی عێراق و 10 به‌رپرسی کوردستان، هاتۆته ئاراوه و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه و به پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ناوی "هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان" ده‌گۆڕدرێ بۆ "هێزه‌کانی پاسه‌وانی هه‌رێم" و هه‌موو پێداویستیه‌کانی له چه‌ک و جلوبه‌رگ و ته‌قه‌مه‌نی و مووچه‌که‌ی وه‌ک سه‌ربازێکی ئه‌رته‌شی عێراق ده‌بێت.
هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌ک دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی که هاوئاهه‌نگیه‌ک سه‌باره‌ت به ئه‌رک، ئه‌ژمار، مووچه و چۆنیه‌تی ڕێکخستنی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئه‌رته‌شی عێراق بێته ئاراوه.
دوشنبه 1386/04/04
فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌كات
رێنێسانس نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: له‌بانگه‌وازێكیدا فه‌رهاد سه‌نگاوی داوای دروستبوونی به‌ره‌ی كوردستانی ئێران و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستانی ئێران ده‌كات.
له‌و بانگه‌وازه‌دا كه له‌تۆی سیدییه‌كدا به‌ناوی "شۆرِشی تاك، شۆرِشی پاك" بڵاو بۆته‌وه و رێگه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی گیراوه، فه‌رهاد سه‌نگاوی داوا له‌هه‌ر دوو حزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه و حزبه‌كانی تر ده‌كات كه هه‌رچی زوه یه‌ك بگرن و له‌وه زیاتر هه‌ل به‌فیرِۆ نه‌ده‌ن و به‌ره‌یه‌كی كوردستانی پێك بێنن. سه‌نگاوی وێرِای ئاماژه‌دان به‌خه‌باتی دیموكرات و كۆمه‌ڵه، پێی وایه ده‌بوو ئه‌و حزبانه ساڵی په‌نجا و حه‌فت و په‌نجا و هه‌شتی ئێرانی، به‌ره‌ی كوردستانیان دروست بكردایه و ره‌خنه‌یشیان لێده‌گرێت كه هه‌روا چاوه‌رِێ وه‌ستاون و حه‌په‌ساون.
فه‌رهاد سه‌نگاوی كه بێژه‌رێكی ناسراوه له‌به‌شێكی تری ئه‌و بانگه‌وازه‌دا ده‌ڵێت "ئه‌سپی هه‌ل له‌به‌رده‌مدا كورژن ئه‌كا و كه‌چی حزبی دیموكرات، حزبی پێشه‌وا و قاسملوو و دكتور سه‌عید، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كه‌ڵه‌كێوانی سوڵتانی و ئه‌یوب و كه‌مانگه‌ر به‌بێ به‌ره و به‌بێ حكومه‌ت سه‌یر كه چۆن رِاوه‌ستاون، سه‌یر كه چۆن حه‌په‌ساون؟" پێشی وایه ئێستا هه‌لێكیان له‌به‌رده‌ست دایه و ئه‌گه‌ر نه‌یقۆزنه‌وه، شكست ده‌خۆن و خۆئاماده‌نه‌كردن بۆ هه‌ل، به‌خۆئاماده‌كردن بۆ له‌ناوچوون ده‌زانێت.
له‌كۆتاییشدا وێرِای به‌نمونه‌هێنانه‌وه‌ی راپه‌رِینی باشووری كوردستان و ئاماژه‌كردن به‌كه‌موكورِییه‌كانی، داوا له‌كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات كه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بێت و رووبكه‌نه سه‌ركرده‌كانیان و داوایان لێ بكه‌ن یه‌ك بگرن.
سبه‌ینێ له‌رێنێسانسدا ده‌قی بانگه‌وازه‌كه بخوێنه‌ره‌وه و بیبیسه
دوشنبه 1386/04/04
حزبی دیموکراتی کوردستان-ئێران دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاک پێش بخات
لە کۆبوونەوەکەدا وەکو تەوەرەیەکی بنەڕەتی باس لە رەوشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کرا، ئاماژەیان بەوە دا کە ئەو پارتە ئەمرێکی واقیعە و پێویستە، پەیوەندی لەگەڵدا پێشبخرێت.
شایانی باسە پارتی ناوبراو تا ئێستا دانی بەهەبوونی پارتی ژیانی ئازاد‌دا نەنابوو، لەپاش پارچە بوونەکەی و جیابوونەوەی باڵەکانی، دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ پەژاکدا پێش بخەن.
کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند تا درەنگانی شەو بەردەوامی کردبوو.
پنجشنبه 1386/03/10
رایس : ده‌بێ ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێ
رایس وتی " ئه‌گه‌ر ئێران پیتاندنی یۆرانیوم له ژێر ناوی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئاشتیانه‌دا رابگرێ ، ئه‌وا له سه‌ر هه‌موو بابه‌تێکی تر گفتوگۆی له گه‌ڵدا ده‌که‌ین
پنجشنبه 1386/03/10
دوا پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی
له لێدوانه‌که‌ی ڕێخراوی پشگیری له مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوه له‌م ماوه‌ی دواییه‌دا زیاتر له 70 هاوڵاتی ماکۆ و ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ی ده‌سگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کراون.که‌سانی ئاماژه‌پێکراو بۆ تاوانی په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌ته‌ک پارته سیاسه‌کانی کوردی ده‌سگیر کراون و ئیستاش له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتدان.
له شاری دیهگوڵانیش هاوڵاتیه‌کی تری کورد به‌ناوی سابیر ڕوشه‌نی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
ناوبراو به‌ر له ئیستاش به تاوانی هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان به چوار مانگ زیندان سزا درابوو.
له شاری سنه‌ش خوێندکارێکی کورد به‌ناوی یاسر گولی و به‌رێوه‌به‌ری پێشوی یه‌کێتی دیموکراتیکی خوێندکاران له خوێندنی بۆ کارشانی ئه‌رشه‌د بێ به‌ش کرا.
دوای ئه‌وه‌ی یاسر گوڵی به‌رپرسیانی گوزینیشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی به‌سه‌ر کردوه، پێیان ڕاگه‌یاند که ناوه‌نده ئاسایشه‌یکان له‌و باوه‌ڕه‌دان که تۆ شایانی خوێندنت له ده‌روه‌ی کارشناسی ئه‌رشه‌دا نیه.
رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هێزه‌کانی ئینتزامی ته‌قه‌یان له گروپێکی کۆڵبه‌ر کرد و له ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌کی شنویه‌ییان کوشت.
به‌و پێیه رۆژی یه‌کشه‌مه له نزیکی گوندی ئیسلاملوی سه‌ر به شاری شنۆ، هێزه‌کانی پاسداری ئێران بۆسه‌یه‌کیان بۆ گروپێک له کۆڵبه‌رانی نایه‌وه و له ئه‌نجامدا که‌سێک به ناوی چیای کوڕی ئیسماعیل به سه‌ختی بریندار بوو، به‌ڵام ناوبراو له به‌ر قۆرسی برینه‌که‌ی ژیانی له‌ده‌سدا.
پنجشنبه 1386/03/10
گه‌ریلاکانی HRK فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسداران و 6 جاش و پاسداریان کوشت
پاسداران و 6 پاسدار و جاشی ئێرانی له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئۆپێراسیۆنێکی دژ به گریلاکانی هێزی ڕزگاری کردستان، HRK، باڵی سه‌ربازی پارتی ژیانی ئازادی کردستان PJAK، له به‌رزایه‌کانی سنووری سه‌ڵماس کوژراون.ئاژانسه‌کانی حه‌کومه‌تی ئیسنا و ئیرنا سایته‌کانی BBC و رادیو فه‌ردا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت راست کرده‌وه که له سه‌ڵماس مه‌راسیمی ناشتنی کوژراوانی رژێم به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی جاش و سوپای پاسداران، 7 کوژراو و چه‌ند برینداریان له هێرشێکی گه‌ریلاکانی HRK داوه، که ناو کوژراوان فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسدارانی ده‌بینرێت.
ئیرنا شوێنی شه‌ڕه‌که‌ی 15 کیلومیتر دوری شاری سه‌لماس ده‌سنیشان کرد.
ڕۆژی دوشه‌مه‌ی ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌کی سوپایله ماوی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌مه سێهه‌مین پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی جاش و سوپای پاسداران له‌ته‌ک گریلاکانی هێزی ڕزگاری کردستان له ناوچه‌کانی سه‌ڵماس و پیرانشاره.
دوا زانیارییه‌کان ئاماری کوشتن و برینداربوونی پتر له 16 جاش و پاسدار ئێرانی ئاشکرا ده‌کات.
شایانی باسه هێزه‌کانی تۆپخانه و کاتیوشای سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ به‌رزایه‌کانی حاجی ئۆمه‌ڕان و داوێنه‌کانی چیایی قه‌ندیلیان تۆپباران کرد.
جێگای ئاماژه‌پێکردنه له دوای چه‌ند ئۆپێراسیۆنی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌رته‌شی تورکیه و سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌که، هێزه‌کانی ئاسمانی ئه‌مریکاش خاله سه‌ر سنووریه‌کان چاوه‌دێری ده‌که‌ن.

یکشنبه 1385/12/06
کوژروانی سوپای پاسداران: سه‌رله‌شکه‌ری پاسدار، سه‌عید قه‌هاری و فه‌رمانده‌ی گوردان، پاسدار حه‌نیف در
به پێی سه‌رچاوه‌کانی ناوخۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژی هه‌ینی، 23 فیوریه له هێرشیکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناسراو به HRK، باڵی سه‌ربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، PJAK، له دژی هێزه‌کانی جاش، به‌سیج و سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی کوتول، سه‌ر به شاری ورمێ ڕوویدا، هه‌له‌کوپته‌رێکی سوپای پاسداران له لایه‌ن هێزی گه‌ریلای HRK، به چه‌کی جۆری موشکی SA-7 که‌وته خواره‌وه.
زانرا ئه‌م چالاکیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به فشار و کوشتاری رژێمی ئیسلامی ئێران، له دژی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌ندامی HRK، بیژه‌ن بادووزاده و شه‌هیدانی 15 فیوریه شاری مه‌هاباد، به تایبه‌ت به‌همه‌ن مورادی که له لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هاتبوونه شه‌هید کردن، ئه‌نجام درا و له‌م چالاکیه 8 پاسدار کوژران و پاسدارێک به دیل گیرا.
ئاشکرا بوو له ناو کوژراوانی سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ری پاسدار، سه‌عید قه‌هاری فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری 3 و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تایبه‌ت حه‌مزه‌ی سه‌یدوشه‌هه‌دا و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گوردانی سوپا، حه‌نیف دروستی تێدایه.
پاشان هێزه‌کانی رژێمی ئیسلامی هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسداری به‌دیل کراویان دا، که پۆلێک له هێزه‌کانی HRK توانیان که پاسداره‌کان ناچار به پاشه‌کشێ و ژماره‌ی 20 پاسدار و جاشیان کوشت.
شایانی باسه له‌م چالاکیه، زیانێک به هێزه‌کانی گه‌ریلای HRK نه‌گه‌یشت.

یکشنبه 1385/12/06
چاره سه ر کردنی کیشه ی کورد به ریگایی دیپلو ماسی
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوێنێ ( هه‌ینی ) بڵاوكرایه‌وه گوتی :" شتێكی باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسی و سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارتی كرێكاران و گرژییه‌كانی عێراق به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك ،بخرێته گه‌ڕ.
به‌یاننامه‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رچوو كه سه‌رۆكى توركی و سه‌كرده مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌كانی توركیا به‌شداریان تێداكرد.
شایانی باسه بابه‌تی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بووه له‌و بابه‌ته سیاسیانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له نێو حكومه‌تی توركی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت ، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی وه‌ك ئاژماه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی توركی دێته هه‌ژماردن تاوه‌كو ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵً هه‌رێمی كوردستان بكات.























